ڤیدیۆ.. له یارییه‌كی پڕگۆڵدا چێڵسی له سلاڤیا براگی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی چێڵسی به زه‌حمه‌ت و به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر سێ گۆڵ له سلاڤیا براگی برده‌وه گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی خولی ئه‌وروپی.
له یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی چاره‌كی كۆتای خولی ئه‌وروپی یانه‌ی چێڵسی له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی سلاڤیا براگی كرد . یارییه‌كه به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر سێ گۆڵ له‌سودی چێڵسی كۆتایهات .
گۆڵه‌كانی چێڵسی پیدرۆ دوو گۆڵ و جیرۆد وسیمۆن دیلی به‌هه‌ڵه تۆماریان كرد و سێ گۆڵه‌كه‌ی سلاڤیا براگیش سۆسیك و سیڤیك دوو گۆڵ .
به ئه‌نجامی هه‌ردوو یاری چون و گه‌ڕانه‌وه وبه 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ چێڵسی گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی.
AM:12:36:19/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1356
جار خوێنراوه‌ته‌وه