ئه‌ی سی میلان و ئینته‌رمیلان له‌سه‌ر راهێنه‌رێك شه‌ڕیانه
وێستگە سپۆرت-
هه‌ردوو یانه‌ی ئینته‌رمیلان و ئه‌ی سی میلان كێبركێی توند ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتۆنیۆكۆنتی ئیتاڵی وراهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی چێڵسی.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی لیبیرۆی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه یانه‌ی ئینته‌رمیلان گرنگی ته‌واو به تواناكانی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵی ده‌دات تا ئه‌وه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو بیكاته راهێنه‌ری یانه‌كه به تایبه‌تی كه جۆسپێ مارۆتا ئێستا به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی ئینته‌رمیلانه‌و پێشتر پێكه‌وه له یۆڤانتۆس كاریان كردووه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه یانه‌ی ئه‌ی سی میلانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئینته‌ر گرنگیه‌كی ته‌واو ده‌دات به تواناكانی ئه‌و راهێنه‌ره وده‌یه‌وێت له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌ی بۆ چامپیۆنسلیگ بیكاته راهێنه‌ر.
PM:03:47:30/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1172
جار خوێنراوه‌ته‌وه