ئینته‌رمیلان به داواكه‌ی ریاڵ مه‌درید ڕازی بووه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی ئاماده‌یی نیشانداوه كه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ماورۆ ئیكاردی ئه‌رجه‌نتینی وكاپتن وهێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی بێت له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید .
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كارگێڕی ئینته‌ر نه‌گه‌یشتۆته رێكه‌وتن سه‌باره‌ت به نوێكردنه‌وه‌ی ئیكاردی وهه‌فته‌ی رابردووش له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید گفتووگۆیان كردووه‌و ڕازی بون به‌وه‌ی كه له كۆتای ئه‌م وه‌رزه‌دا ئیكاردی بفرۆشن به یانه‌ی ریاڵ مه‌ردید .
له كۆتایشدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئینته‌ر ئاماده‌یه به 68 ملیۆن پاوه‌ند ده‌ستبه‌رداری ئیكاردی بێت بۆ ریاڵ مه‌درید .
PM:10:08:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3216
جار خوێنراوه‌ته‌وه