‌راهێنەری بەرشەلۆنە هۆکاری یەکسانبوونەکەی لیۆن ئاشکرا کرد

وێستگە سپۆرت-

لە یاری چونی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا،  یانەی لیۆن و بەرشەلۆنە لە یاریگای یانەی لیۆن رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا بە بێ گۆڵ یەکسانبوون.

دوای یاریەکە ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردو هۆکاری یەکسانبوونەکەی بۆ رۆژنامەنوسانی کۆنگرەکە رونکردەوە.

ڤاڵڤێردی لە کۆنگرەکە وتی:" ئەنجامی ٠-٠ ئەنجامێکی مەترسیدارە، بەڵام ئێمە بەهێزن لە کامپ نۆ، پێویستمان بە هاندەران هەیە بۆ سەرکەوتن، ئێمە پێشبینی ئەوەمان دەکرد ئەنجامێکی باشتر بەدەست بهێنین، چەندین دەرفەتمان لە دەستدا سەرکەوتوو نەبووین لە گۆڵکردن.

دواتر وتی:" یانەی لیۆن تیپێکی ئاسان نیە، ئەوان تیپێکی باشن، لە قۆناغی کۆمەڵەکان نەدۆڕاون، ئێمە بە هەموو شێوەیەک هەوڵماندا، چەندین دەرفەتمان دروستکرد،ئەمە ئەو رێگەیە ئێمە دەبێت بەردەوام بین، هەموو شتێکی یانەکەم خۆش دەوێت لە یاریەکەدا، یاریەکی نایابمان ئەنجامدا،زەحمەتە لە دەرەوەی یاریگای خۆت لە خولی یانە پاڵەوانەکان بردنەوە تۆماربکەیت،ئێستا یاری گەڕانەوە هەیە.

لەسەر سوارێز وتی" من هیچ دڵەڕاوکێم نیە لەسەر ئەو یاریزانە ئەو دەرفەتی دروستکرد بۆ هاوڕێکانی،هەموو کات دەردەکەوێت،دیمبلیش کاری مەزنی کرد لە گێمی یەکەم، ئەو هەوڵ و کۆششی دا،کۆتینهۆش هاتە یاریگا  بە شێوەیەکی باش یاری کرد.


AM:11:38:20/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 3652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری