‌ گۆڵێکی یەکلاکەرەوەی بەرشەلۆنە هەرا دەنێتەوە...بە ئابڕوچون دادەنرێت

وێستگە سپۆرت-

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید  گۆڵەکەی لویس سوارێز  کە لە تایمی دووەمی یاریەکە بەرامبەر لیگانیس تۆماریکرد بە ناراست دادەنێت.

رۆژنامەکە ئاماژە  بەوەدەدات کە دادوەرانی یارییەکە هەڵەیان کردوە لە ئەژمارکردنی گۆڵەکەی لویس سواریز کە قاچی بە دەست و دەموچاوی گۆڵپارێز گەوتوە.

دوێنێ شەو یانەی بەرشەلۆنە لە یانەی لیگانیسی بردەوە بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک ، گۆڵەکەی سوارێز بە یەکلاکەرەوە ئەژمار کرا  کە لە کاتێکدا لیگانیس  لەگەڵ بەرشەلۆنە یەکسانبون بە گۆڵێک.

ئەندوخار ئۆلیڤەر  شارەزا لە بواری دادوەری بە  رۆژنامەی مارکای راگەیاندوە  کە گۆڵی دووەمی بەرشەلۆنە کە سوارێز تۆماریکردوە راست نەبووە چونکە سوارێز لە گۆڵپارێزی داوە.

دەشڵێت دەبوایە دادوەر بۆرگوس  پەنای ببردایەتە بەر  تەکنیکی ڤیدیۆ.

لە لایەکی ترەوە رادیۆی کادینای نزیک لە یانەی شاهانە بڵاویکردوەتەوە یانەی لیگانیس پێی راگەیاندون  ئەوەی روویدا لە لایەن دادوەرانەوە بە ئابڕوچون و نادادوەریە.


PM:12:12:21/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 3028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری