بەڤیدیۆ... ئەتلەتیکۆ مەدرید ماڵئاوایی لە جامی شای ئیسپانیا کرد
وێستگە سپۆرت-
لە جامی شای ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید رووبەرووی جیرۆنا بویەوە و بە یەکسانبونی بە سێ گۆڵ لە جامی شای ئیسپانیا دەرکرا.
لە قۆناغی ١٦ ی جامی شای ئیسپانیا ،یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی جیرۆنای کرد ، یاریەکە بەیەکسانی و بە سێ گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتایهات.
گۆڵەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە خولەکەکانی ١٢ و ٦٦ و ٨٤ کایلنیش و کۆریا و گریزمان تۆماریان کرد،گۆڵەکانی جیرۆناش فێرناندێز و ستیوانی و گارسیا لە خولەکەکانی ٣٧ و ٥٩ و ٨٨ تۆماریان کرد.
لەبەر ئەوەی لە یاریگای جیرۆنا بە یەک گۆڵ یەکسانبوون لە یاریگای ئەتلەتیکۆ بە سێ گۆڵ یەکسانبوون بەوەش جیرۆنا سەرکەوت و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدیش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.
PM:12:09:17/01/2019
ئهم بابهته 1464
جار خوێنراوهتهوه