‌خولی ئینگلیزی لە ژێر هەرەشەدایە...48 کاتژمێری داهاتوو ئەوە یەکلا دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان بڵاویان کردەوە  یاریەکانی خولی ئینگلیزی لە کاتی خۆیدا ئەنجام نادرێت  ، بەهۆی ئەو گۆرانکاریە خراپەی لە کەشوهەوای وڵاتەکەدا روودەدات لە هەفتەی داهاتوو.

رۆژنامەی "زە سەنی"  بەریتانی  بڵاویکردوەتەوە ، وا بڕیارە یاریەکانی قۆناغی 23  خولی ئینگلیزی کە بڕیارە رۆژی شەممە و یەک شەممە ئەنجام بدرێت ، دوا دەخرێت  بەهۆی بەفر و سەرمای زۆرەوە کە زۆربەی ناوچەکانی وڵات دەگرێتەوە.

باری کەشوهەوای  دوو رۆژی داهاتوو زۆر گرنگ دەبێت بۆ یەکلایی کردنەوەی یاریەکانی رۆژی شەممە و یەک شەممە.

رۆژی شەممە لیڤەرپول رووبەرووی کریستاڵ پالاس دەبێتەوە ، مانچستەر یونایتد  و برایتۆن و یاری دێربیش لە نێوان ئەرسنال  و چێڵسی دەبێت.

رۆژی یەک شەممە مانچستەر سیتی لەگەڵ هیدرسفیلد و  تۆتنهام هۆتسبیر لەگەڵ فولهام.



PM:02:35:16/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 3432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌