‌نیمار ئاماژەی رۆشتنی راگەیاند

وێستگە سپۆرت-



ئەمساڵ دوای تەواوبونی وەرز زۆرترین هەواڵەکان لەسەر رۆشتنی  یاریزانی بەرازیلی نیمار بوو لە یانەی پاریس سان جێرمان.

گۆڤاری  فۆر فۆر تو  بابەتێکی بڵاوکردوەتەوە کە تێدا نیمار دەڵێت :"نازانین سبەی چۆن دەبێت ،بەڵام پێم وایە هەموو یاریزانێکی گەورە دەبێت لە دەوری ئینگلیزی رۆژێک لە رۆژان یاری بکات"

ئەم وەڵامدانەوەی نیماریش دوای ئەوە هات کە یاریزانی هێڵی بەرگری فەرەنسی بینجامین میندی پرسیاری لە نیمار کرد دەربارەی مانچستەر سیتی.

نیماریش وەڵامی داوەتەوە و پێی وتوە ئەگەر لەوێ یاری دەکەیت هیوادارم بەردەوام بیت و چێژ لە دەوری ئینگلیزی ببینیت چونکە ئەوێ زۆرباشترە .

ئەم وەرزەش زۆر هەواڵ بلاوکرایەوە دەربارەی خواستی نیمار بۆ گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە .




AM:11:04:06/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 6280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌