‌نوێر کۆڵ نادات و وەڵام دەداتەوە

وێستگە سپۆرت-

ئەندرییە تیرشتیگنی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، پێشنیارەکەی لۆتەر ماتیۆس ڕەتدەکاتەوەو پێکهاتەی سەرەکی بەرنادات.

ماتیۆسی ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، داوا لە نوێر دەکات کە لەمەودوا بە سەرەکی یاری نەکات و هەوڵبدات یاریزانێکی لاو لە جێگای یاری بکات کە ئەندرییە تیر شتیگنە.

نوێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، من ئێستا ئامادەم لە هەموو ڕوویەکەوەو کێشەم لە ڕووی جەستەییەوە نیە، دەتوانم بۆ ماوەیەکی زیاتریش درێژە بە یاریکردن بدەن.

نوێر لە وەرزی ڕابردوودا بۆ ماوەیەکی زۆر بەهۆی پێکانەوە یاری نەکرد، بەشێک لە هاندەران پێیان وایە ئاستی دابەزیوەو داوایان لە ڕاهێنەر دەکرد زیاتر پشت بە ئەندرییە تیر شتیگن ببەستێت.

نوێر ماوەیەک ڕەخنەی زۆری لەسەر بوو، بە تایبەت دوای ئەوەی کە ئەڵمانیا کە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا چووە دەرەوە.


PM:08:24:15/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌