‌سبەینێ یاری بەڕازیل و ئەرجەنتینە

وێستگە سپۆرت-

لە یاریەکانی پاڵەوانتی چوار هەڵبژاردەی کە لە وڵاتی سعودییە بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەی بەڕازیل ڕووبەڕوی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەبێتەوە و یارییەکەش کاتژمێر ٩:٠٠ بە کاتی کوردستان دەبێت.

یاری نێوان ئەو دوو هەڵبژاردەیە هەرچەندە دۆستانەیە، بەڵام بە کلاسیکۆی جیهان ناسراوەو ململانێی بەهێز لە خۆدەگرێت.

هەردوو هەڵبژاردە لە مێژوودا ١٠٤ یارییان بەرامبەر بە یەک ئەنجامداوە، بەڕازیل خاوەنی زۆرینەی بردنەوەکانە بە ٤٠ جار، ئەرجەنتینیش ٣٨ بردنەوەی هەیەو ٢٦ جاریش یەکساننبوون.

بەڕازیل ١٦٢ گۆڵی لە ئەرجەنتین کردووە، تانگۆکانیش هەمان ژمارە گۆڵیان لە بەڕازیل کردووە.


PM:04:31:15/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌