‌لای ڤینگەر ئەم یاریزانانە پاڵێوراوە

وێستگە سپۆرت-

ئارسن ڤینگەری ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ، ناوی ئەو یاریزانە ئاشدکرادەکات کە لای ئەو پاڵێوراوە بۆ ئەوەی کە نازناوی باشترین یاریزانی جیهان بۆ باڵۆن دۆڕ بباتەوە.

ڕۆژنامەی "لیکیب"ی فەڕەنسا لێدوانی ڤینگەری بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت" نازانم بە دیاریکراوی یاریزانەکە کێ دەبێت، بەڵام دوای پێم وایەو ڕوونە کە لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەبێت دوای ئەوەی کە نازناوی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیایان بەدەستهێنا.

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ، ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکراکردووە کە ڕکابەری بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆڕ دەکەن، یاریزانەکان کە لە فەڕەنسان بریتین لە پۆگبا، کانتی ، گریزمان ، مباپێ ، ڤاران، لۆرێس ، کەریم بێنزیمە.


PM:04:06:15/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌