‌ڤیدیۆ؛ بەرشەلۆنە سەرکەوتنێکی گرنگی لە لەندەنەوە بەدەستهێنا

وێستگە سپۆرت-

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا، یانەی بەرشەلۆنە سەرکەوتنی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە ٤ گۆڵ لە یانەی تۆتنهامی بردەوە.

لە یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس لیگ، تۆتنهام لە یاریگای خۆی لە لەندەن میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی کرد.

لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ٢ دا، کۆتینیۆ گۆڵی یەکەمی بۆ بەرشەلۆنە کرد، دواتر لە خولەکی ٢٨ دا، ڕاکیتیچ گۆڵی دووەمی بۆ بەرشەللۆنە کردو ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە تایمی دوەمداو لە خولەکی ٥٢ دا، هاری کەین گۆڵی یەکەمی بۆ تۆتنهام کرد، لە خولەکی ٥٦ دا، مێسی گۆڵی سێیەمی بۆ بەرشەلۆنە کرد، دواتر لە خولەکی ٦٦ دا، ئیریک لامێلا گۆڵی دووەمی بۆ تۆتنهام کر، یارییەکەش ٤-٢ بە سودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.




AM:06:49:04/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌