‌بە فەرمی؛ لێکۆڵینەوە لە دەرکردنی ڕۆناڵدۆ دەستیپێکرد

وێستگە سپۆرت-

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، بە شێوەیەکی فەرمی لێکۆڵینەوە لە بارەی کارتە سورەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکات.

لە یارییەکەی شەوی ڕابردووی یۆڤانتۆس بەرامبەر بە ڤالێنسیا، ڕۆناڵدۆ بە کارتی سور لە خولەکی ٣٠ دا کرایە دەرەوە، چونکە سەری یاریزانێکی ڤالێنسیایی گرت و ناوبژیوانیش بە شایەنی کارتی سوری زانی.

لە ڕاگەیەندراوێکیدا، یوفا نوسیویەتی، لێکۆڵینەوە لەم دەرکردنەی ڕۆناڵدۆ دەکەن، لە ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگەدا، وەڵامی کۆتایی و بڕیاری کۆتایی بە هەمووان ڕادەگەیەنن.

لەم چەند کاتژمێرەی دواییدا، یانەی یۆڤانتۆس تانەی لە بڕیاری ناوبژیوان داو ئاڕاستەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپای کردووە، کە نرخی ئەو تانەدانە هەزار یۆرۆیە، ئەوەشلە پێناو ئەوەی کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یاری داهاتووی قۆناغی کۆمەڵەکان یاری بکات.

ڕۆژی دووی مانگی ١٠ی داهاتوو، کە دەکاتە ڕۆژی سێشەممە، یانەی یۆڤانتۆس لە کاتژمێر ٧:٥٥ خولەکی شەودا ڕووبەڕوی یانەی بۆینگ بۆیزی سویسری دەبێتەوە.


PM:06:40:20/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 5202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌