‌ڤیدیۆ؛ ئایا محەمەد سەڵاح بە گۆڵەکەی فێرمینیۆ نیگەران بوو؟

وێستگە سپۆرت-

گرتەیەکی ڤیدیۆیی محەمەد سەڵاحی میسڕی یاریزانی یانەی لیڤەرپول لە میدیاکان بڵاوبۆتەوە، باس لەوە دەکات کە سەڵاح بە گۆڵەکەی فێرمینیۆ دڵخۆش نەبووە، بەڵام بە ڤیدیۆیەک وەڵامی ئەو دەنگۆیە دەبنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی محەمەد سەڵاح بڵاوبۆتەوە، وەکوو دەردەکەوێت لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتووە، کاتێک فێرمینیۆ گۆڵ دەکات، وەک ئەوە دیارە کە توڕەیی پێوە دیار بێت.

گاری لینکیر، ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی ئینگلەرا لە ستۆدیۆی سکای سپۆرتسی بەریتانیا قسەی لەم بارەیەوە کردو وتی" سەڵاح گۆڵەکەی لینکەری پێ ناخۆش نەبووە، گرتەکەی دوای ئەوە دەریدەخات کە هەردوو دەستی بەرز دەکاتەوە و خۆشحاڵە بە گۆڵەکە.

لە یارییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی لیڤەرپول ٣-٢ لە یانەی پاریس سانجێرمانی بردەوە.




PM:04:26:19/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 3921 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری