‌یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنس لیگ بزانە

وێستگە سپۆرت-

دوای ئەوەی کە ئەمشەو کۆمەڵێک یاری لە قۆناغی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەدەچن، ئەمشەو چوارشەممەش چەند یارییەکی تر لە دوو کاتی جیاوازدا بەڕێوەدەچن.

سەرەتا لە کاتژمێر ٧:٥٥ خولەکدا، دوو یاری بەڕێوەدەچێت، لە یەکێک لە یارییەکاندا، یانەی ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندی ڕووبەڕوی یانەی ئەیک ئاسینای یۆنانی دەبێتەوە، یاری دووەمیش لە نێوان شاختارو هۆڤنهایمە.

لە یارییەکانی دیکەدا کە ئامەنەی دی لە کاتژمێر ١٠:٠٠ دا بەڕێوەدەچن، بایرن میونخی ئەڵمانی ڕووبەڕوی بەنفیکای پرتوگالی دەبێتەوە، مان سیتیش لەگەڵ لیۆن یاری دەکات و ڕیاڵ مەدریدیش ڕووبەڕوی ڕۆما دەبێتەوە.

یانەی ڤیکتۆریا پیلزن لەگەڵ سیسکا مۆسکۆ یاری هەیە، ڤالێنسیاو یۆڤانتۆسیش بەرامبەر یەک یاری دەکەن و مان یونایتدیش ڕووبەڕوی یۆنگ بۆیزی سویسری دەبێتەوە.




PM:05:50:18/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌