‌گواردیۆلا یەکەم گرێبەستی گواستنەوەی داهاتووی دیاریکرد

وێستگە سپۆرت-

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، بڕیاریداوە کە لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا، گرێبەست لەگەڵ ڕۆبن نیڤاسی یاریزانی پرتوگالی یانەی وۆڵڤەرهامپتۆن بکات.

گواردیۆلا پێشتر دەیویست گرێبەست لەگەڵ جۆرجینیۆ بکات لە یانەی ناپۆلی، بەڵام ئەو یاریزانە یانەی چێڵسی هەڵبژارد.

ڕۆژنامەی The Sunی بەریتانیا بڵاویکردەوە، یانەی مانچستەر سیتی بڕی ٦٠ ملیۆن پاوەندی لەسەر داوای گواردیۆلا بۆ کڕینی ڕۆبن نیڤاس داناوە، ئەویش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی کە لەگەڵ یانەی وۆڵڤەرهامپتۆن پێشکەشی دەکات.

ئەو یاریزانە پێشتر چەند جارێک لە لێدوانەکانیدا ئەوەی وتبوو کە سەرسامە بە گواردیۆلا.




PM:05:07:19/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2215 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌