‌بەشێک لە هاندەرانی یۆڤانتۆس ڕەخنە لە ڕۆناڵدۆ دەگرن

وێستگە سپۆرت-


هەرچەندە یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی کیڤۆ ڤیرۆنای بردەوە، بەڵام هەندێک لە هاندەران ڕەخنە لە ڕۆناڵدۆ دەگرن.

لە یەکەم یاری خۆیان لەخولی یانەکانی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی کیڤۆ ڤیرۆنایان بردەوەو ڕۆناڵدۆش لەو یارییەدا نەیتوانی گۆڵ بکات.

ڕۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانیا، چەند گرتەیەکی بەشێک لە هاندەرانی یانەی یۆڤانتۆسی بڵاوکردۆتەوە، یەکێک لە هاندەرەکان دەڵێت: ڕۆناڵدۆ ٨ شوتی لێداوە بێ ئەوەی گۆڵ بکات، ئەمە ئاستەکەیەتی؟ ئەگەر خولی ئیسپانیا بوایە گۆڵی دەکرد.

هەروەها یەکێک لە هاندەرەکانی دیکە کە قسەبۆ ڕۆژنامەکە دەکات، ڕەخنە لە ئاستی رۆناڵدۆ دەگرێت لە یەکەم یاریدا.

ڕۆناڵدۆی تەمەن ٣٣ ساڵ، بەبڕی ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە کردووە.


PM:04:25:19/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3821 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری