دوو یاریزان مانەوەیان لەگەڵ ئەڵمانیا ڕاگەیاند
وێستگە سپۆرت-
لەگەڵ ئەوەی کە
هەندێک یاریزان بڕیاریانداوەکە واز لە یاریکردنی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی
ئەڵمانیا بهێنن، بەڵام تۆنی کروس و سامی خزیرە مانەوەیان هەڵبژارد.
لەلێدوانێکیدا بۆ
ڕۆژنامەکان، خزیرە دەڵیت: هیچ نیازێکم بۆ وازهینان لە یاریکردن نیەو دەمەوێت
بەردەوام بم، چونکە ڕاهێنەرێکم لەگەڵە ئەویش یواکیم لۆفە.
ئەم وتانەی خزیرە
لە کاتێکدایە، کە بەم دواییە مەسعود ئۆزێل و ماریۆ گۆمێز دوو یاریزانی تربوون کە
وازهێنانی خۆیان لە یاریکردنی نێودەوڵەتی ڕاگەیاندووە، ئەویش دوای چوونە دەرەوەی
ئەڵمانیا لە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
خۆی، خزیرە و تۆنی کوس، مانەوەی خۆیانلەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دووپاتکردۆتەوەو
پێیان وایە کە هێشتا کاتەکەی گونجاو نیە بۆ ئەوەی کە واز لە یاریکردن بهێنن.
PM:12:11:17/08/2018
ئهم بابهته 409
جار خوێنراوهتهوه