‌بە وێنەوە؛ ڕیاڵ مەدرید گەڕایەوە

وێستگە سپۆرت-


دوای ئەنجامدانی چەند یارییەکی دۆستانە لە وڵاتی ئەمریکا، شاندی یانەی ڕیاڵ مەدرید گەڕانەوە بۆ مەدریدی پایتەخت.

لە گەشتەکەیدا بۆ ئەمریکا، ڕیاڵ مەدرید لە جامی دۆستانەی نێودەوڵەتیدا چەند یارییەکی ئەنجامدا، دواین یاری کە کردی بەرامبەر بە ڕۆما بوو کە ٢-١ لێی بردەوە.

بڕیارە ڕۆژی شەممە لە جامی بێرنابیۆ، ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕوی ئەی سی میلان ببێتەوە.

هەروەها لە ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگەدا، ڕیاڵ مەدرید لە جامی سوپەری ئەوروپادا ڕووبەڕوی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە.



 


PM:04:43:09/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2582 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌