‌ئەستێرەیەکی میلان بەرەو فەڕەنسا هەنگاو دەنێت

وێستگە سپۆرت-


ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، لیۆناردۆ بۆنوچی یاریزانی یانەی ئەی سی میلان، لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرماندا گەیشتۆتە ڕێکەوتن و پەیوەندی بەو یانەی فەڕەنسییەوە دەکات.

ڕۆژنامەی کورێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا بڵآویکردەوە، ڕۆژەکانی بۆنوچی لەگەڵ میلان بەرەو کۆتاییدەجێت، ئەوەش لە دوای ساڵێک یاریکردن بۆ ئەی سی میلان.

یانەی پاریس سانجێرمان گرێبەستی خۆی پێشکەش بە یانەی میلان کردووو ئالیساندرۆ لۆچی بەڕێوەبەری کارەکانی بۆنوچیش لە نزیکەوە ئاگادارە.

ئەگەر بۆنوچی پەیوەندی بە یانەی میلانەوە بکات، ئەوا موچەی ساڵیکی ١٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت لەگەڵ پاداشتەکان.


PM:05:22:19/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری