‌فەڕەنسا لە بارەی زیدانەوە ڕوونکردنەوەیەک دەدات

وێستگە سپۆرت-


سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا ڕایگەیاند، زیدان نایەوێت ببێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان.

دوای ئەوەی کە زیدان وازی لە ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید هێنا، هەندێک لە ڕۆژنامەکان ناوی بە ڕاهێنەرایەتی فەڕەنساوە پەیوەست دەکەن.

نوێل لۆ گرایت، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا لە میانی لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، زیدان داوای نەکردووە کە ببێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەیان و دیشامپ لە پۆستەکەی تاکوو ساڵی ٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت.

هەرچەندە دیشامپ نازناو مۆندیالی ٢٠١٨ی لەگەڵ ڕوسیا بەدەستهێنا، بەڵام هەمیشە ناوی زیدان پەیوەستە بەوەی کە لە داهاتوودا دەگەڕێتەوە بۆ فەڕەنساو ڕاهێنەرایەتی کەڵەشێرەکان دەکات.

سەرۆکی یەکێتییە فەڕەنسییەکە ڕایگەیاند، زیدان هیچ ئاماژەیەکی وای نەکردووە کە دەرکەوێت حەز بە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان دەکات، لە داهاتووشدا نازانین چی ڕوودەدات.


PM:05:01:19/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 2131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری