یاریزانێكی تر نزیكه له به‌جێهێشتنی ڕیاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و
ئاشكرایكردووه، سیۆ هێرناندێزی یاریزانی ڕیاڵ مه‌درید، نزیكه له‌وه‌ی كه له
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بڕوات.
به پێی هه‌واڵی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ
مه‌درید چاوه‌ڕوانی گرێبه‌ستێكی گونجاو ده‌كات تاكوو ده‌ستبه‌رداری سیۆ هێرناندێز
بێت، بڕیاریشه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌و
ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن.
ڕیاڵ مه‌درید سه‌ره‌تا ده‌یه‌وێت به گرێبه‌ستی خواستن
ده‌ستبه‌رداری هێرناندێز بێت، دواتر به ته‌واوی بیفرۆشێته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه موچه‌ی هێرناندێز ٥ ملیۆن یۆرۆیه،
ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه‌ی ببێت.
AM:10:54:19/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 4770
جار خوێنراوه‌ته‌وه