‌ئینێستا گەیشتە ژاپۆن و شێوازی پێشوازیکردنەکەی ببینە

وێستگە سپۆرت-


ئەندرێس ئینێستای یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەوەی ئیسپانیایی دوێنێ بەجێهێشت، ئەمڕۆ گەیشتە وڵاتی ژاپۆن.

بە گەیشتنی ئینێستا، هاندەران دڵخۆشبوون بە لە نزیکەوە بینینی ئەو ئەستێرەیەو لە فرۆکەخانەوە پێشوازیان لێکرد.

ئینێستا لەگەڵ یانەی فیسیل کۆبی گرێبەستی کردووەو لە دوای ساڵانێکی زۆر یاریکردن بۆ بەرشەلۆنە، خولی ئیسپانیایی بەجێهێشت و پەیوەندی بە خولی ژاپۆنییەوە کرد.


ئینێستا لە مانگی ڕابردوودا ڕەتیکردەوە پەیوەندی بە خولی چینییەوە بکات هەرچەندە ئەوانیش موچەیەکی خەیاڵیان بۆ دانابوو.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکان، موچە نوێیەکەی ئینێستا ٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت، گرێبەستەکەسی بۆ ٣ ساڵە.







 



PM:04:44:18/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 1236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌