‌یۆڤانتۆس لەسەر مانزۆکیچ وەڵامی دۆرتمۆندی دایەوە

وێستگە سپۆرت-

ماریۆ ماندزۆکیچی یاریزانی هەڵبژاردەی کرواتیا، بەهۆی ئەوەی ئەستێرەیەکی دیاری مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیایە، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند هەوڵدەدات گرێبەستی لەگەڵدا بکات.

مانزۆکیچ لە ئێستادا لەگەڵ کرواتیا لە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا بەشدارەو یاری کۆتایی بەرامبەر بە فەڕەنسا ئەنجامددەن.

تۆڕی " سکای" ئەڵمانیا بلاویکردەوە، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند گرێبەستێکی فەرمی پێشکەش بە یۆڤانتۆس دەکات بۆ گواستنەوەی مانزۆکیچ، بەڵام بایرن بە دەستەبرداربوون ڕازی نابێت و بە یانە ئەڵمانییەکەی ڕاگەیاندووە کە مانزۆکیچ بۆ فرۆشتن نیە.


PM:04:16:15/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 1803 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌