‌ڕیاڵ مەدرید مەرجێکی بۆ فرۆشتنی بەیڵ داناوە

وێستگە سپۆرت-


گاری بەیڵی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید هێشتا چارەنوسی خۆی بە تەواوی یەکلانەکردۆتەوە، بەڵام مەرجی بۆ مانەوە هەیە ئەویش یاریکردنە بە شێوەی سەرەکی یاخود خولەکی زیاتری یاریکردن، لە بەرامبەیشدا ریاڵ مەدرید ئامادەیە دەستبەرداری بەیڵ بێت، بەڵام بە مەرج.

یانەی مانچستەر یونایتد یەکێکە لەو یانانەی کە گرنگی تەواو بە کڕینی گاریس بەیڵ دەدات، بۆیە هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە وێڵزییەدا بکات.

یانەی ریاڵ مەدرید گرنگییەکی باش بەبەیڵ دەدات و مانەوەی ئەو یاریزانەیان دەوێت، بەڵام لە هەمان کاتدا ئامادەیە دەستبەرداری ببێت لە یەک دۆخدا، ئەویش ئەوەیە کە بتوانێت گرێبەست لەگەڵ ئیدین هازارد یان کیلیان مباپێ یان ڕۆبەرلیڤاندۆڤسکی یاخود نەیمار دا سیلڤادا بکات.

گاریس بەیڵ لە سآڵی ٢٠١٣دا بەبڕی ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی تۆتنهامەوە ڕوویکردۆتە یانەی ڕیاڵ مەدرید.


PM:03:20:15/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 3788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری