ڕۆناڵدۆ وەڵامی ٥ گرێبەستی دایەوە
وێستگە سپۆرت-
ڕاپۆرتە
هەواڵیەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ
مەدرید، لەلایەن یانەی پاریس سانجێرمانەوە گرنگی تەواوی پێدەدرێت و پارەیەکی
خەیاڵیشی بۆ داناوە.
لە پرۆگرامی elchiringuitoی ئیسپانیادا، کە پرۆگرامێکی
بەناوبانگە ئەوەیان ئاشکراکردووە، ڕۆناڵدۆ ٥ گریبەستی بۆ هاتووە تاکوو پەیوەندی بە
٥ یانەی جیاوازەوە بکات لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ئەگەر هاتوو لە ڕیاڵ
مەدرید بڕیاری رۆیشتن بدات.
وەکوو
لە پرۆگرامی بەناوبانگی elchiringuitoی ئیسپانیادا هاتووە، ڕۆناڵدۆ
ڕۆیشتنی ناوێت و مانەوەی لە ڕیاڵ مەدرید پەسەندکردووە.
AM:11:03:20/06/2018
ئهم بابهته 7197
جار خوێنراوهتهوه