‌ئەو هەڵبژاردانەی لای لام پاڵێوراون بۆ نازناوی مۆندیالی ٢٠١٨

وێستگە سپۆرت-


فیلیپ لامی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، پێی وایە کە ٥ هەڵبژاردە ڕکابەری بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا دەکەن.

لام بۆ یەکەم جارە لە دوای ساڵی ٢٠٠٢وەلەگەڵ وەکوو هاندەرێک سەیری یارییەکانی مۆندیال دەکات.

لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا بۆ کەناڵی DWی ئەڵمانیا، لام ڕایگەیاند، لای گرنگە کە سەیری یارییەکانی ئەڵمانیا بکات چونکە هاوڕێکانی یاری دەکەن و هاندەرێکی سەرسەختیانە.

فیلیپ لامی کاپتن، ڕای خۆی لەسەر پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا دەڵێت و پێی وایە کە هەریەک لە هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و ئەرجەنتین و ئیسپانیاو فەڕەنسا لە پاڵ ئەڵمانیا ، ئەو هەڵبژاردانەن کە ڕکابەری بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا دەکەن.

فیلیپ لام پێشر کاپتنی هەڵبژاردەی بەڕازیل بوو، بەڵام لە دوای مۆندیالی 2014ی بەڕازیل، وازی لە یاریکردنی نێودەوڵەتیهێنا.


AM:09:43:20/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 7328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری