‌ڤیدیۆ؛ ڕوسیا سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو، میسڕیش ماڵئاواییکرد

وێستگە سپۆرت-


لە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا، هەڵبژاردەی میسڕ دوای ئەوەی بە ڕوسیایی دۆڕاند ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکاندا، ڕوسیاو میسڕ بەرامبەریەک یارییان کرد.

لە تایمی یەکەمدا هیچ هەڵبژاردەیەکیان گۆڵیان بۆ نەکرا.

لە تایمی دووەمداو لە خلەکی ٤٧ دا یەحمەد فەتحی بە هەڵە گۆڵیکی بۆ ڕسیا کرد، دواتر لە خولەکی ٥٩ دا دینیس گۆڵی دووەمی بۆ ڕوسیا کرد، لە خولەکی ٦٢شدا ئارتیم دزیۆبا گۆڵی سێیەمی بۆ ڕوسیاکرد.

لە خولەکی ٧٣ دا، محەمەد سەڵاح گۆڵی یەکەمی بۆ میسڕکرد، یارییەکەش لە کۆتاییدا ٣-١ بە سودی ڕوسیا کۆتاییهات و بە شەش خاڵەوە وەکوو یەکەم هەڵبژاردە گەیشتە قۆناغی دووەم، میسڕیش ماڵئاواییکرد.



PM:11:31:19/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 2592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری