ڕه‌خنه‌ی له‌به‌رشه‌لۆنه هه‌یه
وێستگە سپۆرت-
جۆردی ئه‌لبای یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕه‌خنه له
ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ده‌گرێت و داوا ده‌كات به زووی كاره‌كانی بۆ بكه‌ن.
له‌لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا،
ئه‌لبا ڕایگه‌یاند، ده‌مه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه نوێ بكه‌مه‌وه
چونكه ئه‌وێ ماڵی منه‌و دڵخۆشم به هانده‌ره‌كانی و شێوه‌ی مامه‌ڵه كردنیان.
به‌رگریكاره‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه هیوای به‌وه هه‌یه كه
ئیداره‌یه به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ نوێ بكاته‌وه به‌ڵام ئه‌و كاره ته‌نیا
په‌یوه‌ندی به خۆیه‌وه نیه، به‌ڵكو پێویسته ئیداره‌ی یانه‌كه‌شی هه‌نگاوێك بۆ
پێشه‌وه بنێت.
ئه‌لبا ڕه‌خنه له سیاسه‌تی به‌رشه‌لۆنه ده‌گرێت به‌هۆی
ئه‌وه‌ی كه ده‌ستبه‌رداری ڕۆبه‌رتۆ فێرناندێز بوو وه ئیریك ئه‌بیداڵی له شوێنی
دانا.
ئه‌لبا پێه وایه كه فێرناندێز زیاتر له یاریزانه‌كان
نزیكبوو ده‌هاته ژوری خۆگۆڕینی یاریزانه‌كان و وێنه‌یه‌كی جوانی پێشكه‌شی هه‌مووان
كردبوو.
PM:08:00:11/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 1424
جار خوێنراوه‌ته‌وه