چۆنیه‌تى ده‌ستنیشانكردنى باشترینه‌كانى خولى نایابى كوردستان
وێستگە سپۆرت-
ساڵانه دواى كۆتایی هاتنى خولى نایابى كوردستان، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان له رێگه‌ى لێژنه‌ى راگه‌یاندنى یه‌كێتییه‌كه‌یه‌وه، كه پێك دێن له نوێنه‌رى رۆژنامه‌نووسانی شاره‌كان، باشترینه‌كانى خوله‌كه دیارى ده‌كات، دیاره بۆ ئه‌مساڵیش به شێوازێكى نوێ كارى بۆ ئه‌مه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى دادپه‌روه‌رى له ده‌ستنیشانكردنى باشترینه‌كان هه‌بێت، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه بووه:
1- سه‌رجه‌م ئه‌و رۆژنامه‌نووسه وه‌رزشییانه‌ى ئه‌ركى سه‌رپه‌رشتیارى راگه‌یاندنى یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستانیان وه‌رگرتووه، باشترینى یارییه‌كه‌یان دیارى كردووه، بۆ هه‌ر یارییه‌كیش باشترین یاریزانى یارییه‌كه (1) ده‌نگى وه‌رگرتووه.
2- سه‌رجه‌م راهێنه‌ره‌كانى به‌شداربوو له خولى نایابى كوردستان، كه ژماره‌یان (9) راهێنه‌ر بوو، مافى ئه‌وه‌یان هه‌بووه (3) ده‌نگ یان كه‌متر بده‌ن، له‌مه‌یان سه‌رپشك كراون، به‌ڵام نرخى ده‌نگه‌كان جیاوازى هه‌بووه به‌مشێوه‌یه:
• ده‌نگى یه‌كه‌م = 3 خاڵ
• ده‌نگى دووه‌م = 2 خاڵ
• ده‌نگى سێیه‌م = 1 خاڵ
3- سه‌رجه‌م كاپتنه‌كانى به‌شداربوو له خولى نایابى كوردستان، كه ژماره‌یان (9) كاپتن بوو، مافى ئه‌وه‌یان هه‌بووه (3) ده‌نگ یان كه‌متر بده‌ن، له‌مه‌یان سه‌رپشك كراون، به‌ڵام نرخى ده‌نگه‌كان جیاوازى هه‌بووه به‌مشێوه‌یه:
• ده‌نگى یه‌كه‌م = 3 خاڵ
• ده‌نگى دووه‌م = 2 خاڵ
• ده‌نگى سێیه‌م = 1 خاڵ
دواى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له یاریزانان (عومه‌ر بیبۆ) له یانه‌ى برایه‌تى، (عه‌لى عه‌زیز) له یانه‌ى ئارارات، (ئامانج ئه‌كره‌م) له یانه‌ى هه‌ندرێن و (دانا عوسمان) له یانه‌ى هه‌ولێر له كێبركێی باشترین یاریزانه‌كانى خولى نایابى كوردستان مانه‌وه، دواى لێككردنه‌وه و ژماردنى ده‌نگه‌كان ئه‌نجامه‌كه به‌مشێوه‌یه بوو:
1- عه‌لى عه‌زیز ـ ئارارات به (38) ده‌نگ پله‌ى یه‌كه‌م
* (3) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان.
* (16) ده‌نگى راهێنه‌ره‌كان.
* (19) ده‌نگى كاپتنه‌كان.
2- دانا عوسمان ـ هه‌ولێر به (33) ده‌نگ پله‌ى دووه‌م
* (3) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان.
* (13) ده‌نگى راهێنه‌ره‌كان.
* (17) ده‌نگى كاپتنه‌كان.
3- عومه‌ر بیبۆ ـ برایه‌تى به (24) ده‌نگ پله‌ى سێیه‌م
* (4) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان.
* (12) ده‌نگى راهێنه‌ره‌كان.
* (8) ده‌نگى كاپتنه‌كان.
4- ئامانج ئه‌كره‌م ـ هه‌ندرێن به (13) ده‌نگ پله‌ى چواره‌م
* (3) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان.
* (4) ده‌نگى راهێنه‌ره‌كان.
* (6) ده‌نگى كاپتنه‌كان.
سه‌باره‌ت به باشترین گۆڵپارێزه‌كانیش، دواى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له (هه‌ورامان رزگار) له یانه‌ى برایه‌تى، دیدار حامد له یانه‌ى هه‌ولێر و دلێر حاته‌م له یانه‌ى زێره‌ڤانى، له كێبركێی باشترینه‌كانى خولى نایابى كوردستان مانه‌وه، دواى لێككردنه‌وه و ژماردنى ده‌نگه‌كان ئه‌نجامه‌كه به‌مشێوه‌یه بوو:
1- دیدار حامد ـ هه‌ولێر به (45) ده‌نگ پله‌ى یه‌كه‌م
* (8) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان.
* (19) ده‌نگى راهێنه‌ره‌كان.
* (18) ده‌نگى كاپتنه‌كان.
2- دلێر حاته‌م ـ زێره‌ڤانى به (39) ده‌نگ پله‌ى دووه‌م
* (8) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان.
* (14) ده‌نگى راهێنه‌ره‌كان.
* (17) ده‌نگى كاپتنه‌كان.
3- هه‌ورامان رزگار ـ برایه‌تى به (37) ده‌نگ پله‌ى سێیه‌م
* (10) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان.
* (12) ده‌نگى راهێنه‌ره‌كان.
* (15) ده‌نگى كاپتنه‌كان.
بۆ زانین، یاریزانی پیشه‌گه‌ری به‌رازیلی و یانه‌ی زێره‌ڤانی (تیاگۆ ئه‌دواردۆ ئامارال) به تۆماركردنی (12) گۆڵ، خه‌ڵاتی باشترین گۆڵكاری خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2017/2018 وه‌رده‌گرێت.
تێبینى: سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شدارییان له ده‌ستنیشانكردنى باشترینه‌كان نه‌كردووه، ته‌واوى كاره‌كان به لێژنه‌ى راگه‌یاندن له یه‌كێتییه‌كه سپێردراوه، به هیواى ئه‌وه‌ی خزمه‌تێكمان به یاریزانانى كوردستان كردبێت، پیرۆزبایی له باشترینه‌كانى خولى نایابى كوردستان ده‌كه‌ین.
یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان
لێژنه‌ى راگه‌یاندن
2018/6/5
PM:03:25:05/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 879
جار خوێنراوه‌ته‌وه