ئاگادارییه‌ك له یه‌كێتی تۆپی پێه كوردستانه‌وه بۆ یانه‌كانی برایه‌تی و زێره‌ڤانی
وێستگە سپۆرت-
یه‌كێتی تۆپی پێه كوردستان، ئاگاداری هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی برایه‌تی و زێره‌ڤانی ده‌كاته‌وه كه پێنجشه‌ممه شه‌وه‌كه‌ی له هۆتێل ڕێكسۆز بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كانی خولی نایابی كوردستان ئاماده‌بن.
له بڵاوكراوه‌یه‌كی یه‌كێتی تۆپی پێه كوردستاندا هاتووه، ئاگاداری هه‌ردوو یانه‌ی زێره‌ڤانی و برایه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، به مه‌به‌ستی مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می خولی نایابی كوردستان و باشترینه‌كانی خوله‌كه، رۆژی پێنجشه‌ممه 2018/6/7 كاتژمێر 9:00 ـی شه‌و له شاری دهۆك، له هۆتێل ریكسۆز ئاماده‌بن.
PM:08:02:04/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 1172
جار خوێنراوه‌ته‌وه