‌مەرجێکی ئینگلیزی بۆ ڕاهێنەرایەتی ئارسناڵ

وێستگە سپۆرت-


هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردەوە، لویس ئینرکی ڕاهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، ڕاهێنەرێکی دیارە بۆ ئەوەی کە شوێنی ئارسن ڤینگەر لە ئارسناڵ بگرێتەوە.

ڕۆژنامەی " میرەر"ی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ئینرکی ئامادەی خۆی نیشانداوە کە ببێتە ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ بەڵام مەرجێکی هەیە کە ئەویش سەبارەت بە موچەکەیەتی و دەیەوێت ساڵانە ١٧ ملیۆن پاوەندنی هەبێت کە دەکاتە بە نزیکەی ١٧ ملیۆن یۆرۆ.

پێشتر یانەی ئارسناڵ پارەیەکی زۆری لەو شێوەیەیی نەداوە بە هیچ ڕاهێنەرێک، بۆیە ئیدارەی یانەکە بیر لە داواکارییەکەی ئینرکی دەکاتەوە.


PM:06:15:25/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 1591 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری