یه‌كێتی باله‌ی عێراق واده‌ی قۆناغی دووه‌می خولی بژارده‌ی ئاشكرا كرد
وێستگە سپۆرت-
دوایی كۆتاهاتنی یه‌كه‌م قۆناغی یاریه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، لیژنه‌ی پێش بڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق واده‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی یاریه‌كانی دووه‌مین قۆناغی خوله‌كه‌ی ئاشكرا كرد .
ئه‌و لیژنه‌یه بڕیاری داوه له به‌رواری 23 ئه‌م مانگه یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغی خوله‌كه ده‌ست پێبكات و له به‌رواری 28 / نیسانی مانگی داهاتوو یاریه‌كانی به كۆتا بهێنێت .
هه‌روه‌ك بڕیاره پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی بژارده و گه‌یشتنی چوار تیم به یاریه‌كانی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه له به‌رواری 3 تا 5 / 5 / 2018 یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می چوار گۆشه‌ی زێڕین به‌ڕێوه بچێت و یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغ و كۆتایشی له به‌رواری 11 تا 13 ئه‌و مانگه ده‌بێت .
PM:04:18:18/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 187
جار خوێنراوهتهوه