‌بەرشەلۆنە لە یەکەم گرێبەستی نوێ نزیکدەبێتەوە

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یانەی بەرشەلۆنە لە ئەنجامدانی یەکەم گرێبەست نزیکدەبیتەوە بۆ وەرزی نوێ.


ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ڕۆبەرت فێرناندێزی سکسرتێری یانەی بەرشەلۆنەو پیپ سیگۆرا بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە چوونەتە بەڕازیل بە گەشتێک و لە ڕۆژی شەممەوە لە بەڕازیلن بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاست بکەن، ئەویش ئارسۆر هێنریکە.


هێنریک میلۆ، یاریزانی یانەی گریمۆی بەڕازیلییەو بەرشەلۆنە سەرسامە بە تواناکانی.


بەرشەلۆنە لەگەڵ یانەی گریمۆ ڕیکەوتنێکی سەرەتایی هەیەو ڕەنگە ئەو یاریزانە لە وەرزی نوێدا درێسی بەرشەلۆنە بپۆشێت.



PM:04:14:19/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 4932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری