پێشمه‌رگه زه‌نگی سه‌ركه‌وتنی لێداو شوڕته‌ی به‌غدادی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی ڕاگرت
وێستگە سپۆرت-
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له نێو هۆڵ و جه‌ماره
بهرچاوهكهیدا میوانداری كرد له تیپی باله‌ی یانه‌ی شوڕته‌ی
به‌غداد .
كاتژمێر 2:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 10 / 2 / 2018 و له نێو
هۆڵی داخراوی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه ، تیپی
باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری كرد له تیپی باله‌ی یانه‌ی
وشوڕتهی به‌غداد ، ئه‌و ییاریه لوتكه‌ی یاریه‌كانی خولی بژارده بوو ،
پێشمه‌رگه له دوو یاری ڕابردووی له شاری به‌سره له یانه‌كانی
به‌حری به ئه‌نجامی 3-0 گێم و غاز به ئه‌نجامی 3-2 گێم براوه بوو ،
به پێچه‌وانه‌وه یانه‌ی شوڕته چوار یاری ئه‌نجام دابوو كه له
سه‌رجه‌م یاریه‌كانی به سێ گێمی بێ وهلاَم بردنه‌وه‌ی مسۆگه‌ر
كردبوو ، پێشمه‌رگه پێش ئه‌نجام دانی ئه‌م یاریه‌ی خاوه‌ن 5 خاڵ بوو له
دوو یاری و دوو بردنه‌وه‌دا و یانه‌ی شوڕته به چوار یاری چوار
سه‌ركه‌وتن خاوه‌ن 12 خاڵ بوو .
یاریزانانی پێشمه‌رگه له یاریگه بریتیبوون له ( عه‌لی ته‌ها -
ژماره 8 - كابتن ، حسێن نه‌میر شامل - ژماره 1 ، حسێن باتوهات - ژماره
2 ، سه‌فا له‌فته - ژماره 4 ، مسته‌فا ئه‌سعه‌د - ژماره 5 ، ئیسلام
ساجد - ژماره 11 ، عه‌باس عه‌بدول كه‌ریم ، لیبرۆ ).
یاریزانانی شوڕته له یاریگه بریتیبوون له ( مونته‌زر محه‌مه‌د -
ژماره 4 ، ئیبراهیم زیا - ژماره 5 ، مسته‌فا حه‌مید - ژماره 6 ، یارك
زانی - ژماره 10 - پیشه‌گه‌ری ئۆكرانی ، عومه‌ر عه‌لی - ژماره 15 ،
ڕیاز عه‌زیز - ژماره 16 ، ئه‌یمه‌ن عه‌لی - لیبرۆ ) .
گێمی یه‌كه‌م : هیشام به‌كری ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی فیكه‌ی
ده‌ست پێكی لێداو یاریزانانی پێشمه‌رگه به‌و پێكهاته ناوازه‌یه
توانیان كۆنترۆِِڵی ته‌واوی یاریگه بكه‌ن و به ئه‌نجامی 25 - 15 خاڵ
بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
گێمی دووه‌م : یاری به به‌هێزی ده‌ستی پێكردوو هه‌ردوو تیپ
ڕكابه‌ر بوون و دوایی یاریه‌كی پڕ ململانێی یاریزانانی هه‌ردوو تیم
سه‌رئه‌نجام یاریزانانی شوڕته به ئه‌نجامی 25 - 27 خاڵ براوه بوون .
گێمی سێهه‌م : یاریزانانی پێشمه‌رگه هاتنه‌وه نێو كه‌شی یاریكه و
تا خاڵی 23 له پێش بوون ، بهلاَم یاریزانانی شوڕته‌ی ڕكابه‌ر توانیان
ئه‌نجامی یاریه‌كه بگۆڕن و به 23-25 خاڵ ئه‌و گێمه‌شیان له
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتاهێنا .
گێمی چواره‌م : هه‌روه‌ك چۆن یاریزانانی پێشمه‌رگه به‌ڵێنیان دا
بوو به جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان كه دڵخۆشیان بكه‌ن توانیان له 28 خاڵی
ماراسۆنیدا ئه‌و گێمه بۆخۆیان به‌ده‌ست بهێنن و له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی
میوان به 26 خاڵ توشی شكست هاتن .
گێمی پێنجه‌م : ئه‌و گێمه‌ی به یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی یاریه‌كه
داده‌نرێت یاریزانانی پێشمه‌رگه كۆنترۆڵیان كردوو به 15-9 خاڵ كۆتاییان
به یاریه‌كه هێناو جۆش‌و خرۆشی جه‌ماوه‌ر یاریگه‌ی پڕكرد له ئاهه‌نگ و
خۆشی و تیپی ببالهی یانه‌ی پێشمه‌رگه 2 خاڵی یاریه‌كه‌ی به‌ده‌ست
هێنا و له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شوڕته ته‌نیا 1 خاڵی وه‌رگرت .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 7 خاڵ له
سێ یاریدا به‌رز كرده‌وه و یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غدادیش به 5 یاری كۆی
خاڵه‌كانی گه‌یانده 13 خاڵ .
PM:11:34:10/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 273
جار خوێنراوهتهوه