‌زیدان لە بارەی گرێبەستەوە قسەکەی دووپاتدەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-


زینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند، وەکوو لە ڕابردوودا وتبوی، هیچ گرێبەستێکی نوێ ئەنجام نادەن.

زیدان دەڵیت: نازانم بەرەو پێشەوە یان بۆ دواوە چووین، بەڵام هەوڵدەدەین ڕێگای خۆمان بدۆزینەوە سود لە هەلەکان وەربگرین ، گۆڵی زیاتر بکەین پێناو بردنەوە.

زیدان ئەو قسەیەیی دووبارە کردەوە کە لە کۆنگرەکانی ڕابردوویدا وتبوی بۆ ئەوەی هاندەران چاوەڕوانی گرێبەست نەکەن وتی: یاریزان ناکڕین، ئەوە ڕای منە پێم وایە ئیدارەکەشم هەمان بۆچوونیان هەیە.

زیدان پێی وایە کە گەڕانەوەی سیانەی هێرشبەریان کە ڕۆناڵدۆ و بێنزیمەو بەیڵن، باشترینە بۆ تیپەکەیان.


PM:08:13:20/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1047 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌