‌سانشێز دەستی بە ماڵئاواییکردن کرد

وێستگە سپۆرت-


ئەلێکسیس سانشێزی یاریزانی یانەی ئارسناڵ، سەرقاڵی ماڵئاواییکردنە لە هاوڕێکانی لەو یانەیەو پێیەکی خستە دەرەوەی ئارسناڵ و ئامادەکاری دەکات بۆ ڕۆیشتن بەرەو مانچستەر یونایتد.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بریتانیا بڵاویکردەوە، سانشێز میوانخانە تایبەتییەکەی یانەی ئارسناڵی بەجێهێشت کە تایبەت کرابوو بەو یاریزانەو ماڵئاوایی لە دەستەی هونەری یانەکەی کردووە.

وەکوو لە هەواڵەکەی ڕۆژنامەی میرەردا هاتووە، سانشێز بەم نزیکانە دەگاتە شاری مانچستەر بۆ ئەوەی کە پشکنینی پزیشکی ئەنجامبدات.


PM:01:19:20/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 855 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌