خولی ئیسپانیا؛ ڕیاڵ مەدرید گۆڵبارانی سیڤیلیەیی کرد
وێستگە سپۆرت-
لە یارییەکانی خولی ئیسپانیادا یانەی ڕیاڵ مەدرید
سەرکەوتنی بەدەستهێناو بە ٥ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی سیڤیلیایی بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی ١٥ی خولی ئیسپانیا، ریاڵ مەدرید لە
یاریگای خۆی میوانداری یانەی سیڤیلیای کرد.
لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ٣ دا ، ناچۆ فێرناندێز گۆڵی
یەکەمی بۆ ریاڵ مەدرید ،دواتر لە خولەکی ٢٣ و ٣١ دا ، ڕۆناڵدۆ گۆڵی دووەم و سێیەمی
کرد ، لە خولەکی ٣٨یشدا ، تۆنی کروس ، چوارەم گۆڵی بۆ ڕیاڵ مەدرید کرد ، بەر لەوەی
کە تایمی یەکەم تەواو بێت ، ئەشرەف حەکیمی گۆڵی پێنجەمی بۆ ڕیاڵ مەدرید کردو یارییەکەش ٥-٠ بە سودی ڕیاڵ
مەدرید کۆتاییهات.
PM:08:06:09/12/2017
ئهم بابهته 3518
جار خوێنراوهتهوه