وه‌رزشكارێكی دیاری كوردستان له نێو یاریگه گیانی سپارد
وێستگە سپۆرت-
سامی كه‌ماڵی یاریزانی پێشووی یانه‌ی برووسك له یارییه‌كی وه‌رزشیدا دڵی له لێدان كه‌وت و گیانی سپارد.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییەکان ، سامی كه‌مال یاریزانی پێشووی یانه‌كانی برووسك و برایه‌تی له یارییه‌كی وه‌رزشیدا له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی دڵی له لێدان كه‌وت و گیانی له‌ده‌ستدا.
سامی كه‌مال له دایكبووی ساڵی 1979ـی هه‌ولێره، پێشتر له رێزی یانه‌كانی جیهان، پێشكه‌وتن، برایه‌تی و بروسك یاری كردووه.
زیاتر كاروانی وه‌رزشی خۆی كه نزیكه 10 ساڵ بوو له یانه‌ی بروسك تێپه‌ڕ كردووه و دووجاریش ناسناوی خولی نایابی كوردستانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بردۆته‌وه و دواتر وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و له وه‌زاره‌تی نێوخۆ وه‌ك پۆلیسێك خزمه‌ت ده‌كات.
PM:09:37:27/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 5987
جار خوێنراوه‌ته‌وه