‌یانەی سلێمانی بەشدار نابێت

وێستگە سپۆرت-

یانەی سلێمانی بڕیاریداوە بەشداریی وەرزی نوێی خولی پلە یەکەی کوردستان نەکات و ئەمڕۆش ئامادەی کۆبوونەوەی هونەریی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نەبوو.

ئەمڕۆ کە کۆبونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەنجامدراوە، هیچ نوێنەرێکی یانەی سلێمانی ئامادەی کۆبوونەوەی یانە پلە یەکەکان نەبووە، کە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەبارەی چارەنووسی وەرزی نوێی خولی پلە یەک لەگەڵیان لە کۆبووبوەوە.

سەرچاوەیەک لە یانەی سلێمانی وتی : ئێمە بڕیارمان داوە بەشداریی وەرزی نوێی خولی پلە یەکی کوردستان نەکەین، ئەم بڕیارەی خۆشمان بە یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش گەیاندووە، چونکە بەهۆی دۆخی ئێستای کوردستان پێمانوایە بەشداریی خولی پلە یەک نەکەین باشترە.

یانەی سلێمانی دوو وەرزە بەشداریی خولی پلە یەکی کوردستان ناکات، لە کاتێکدا دوو وەرز لەمەوبەر لە ریزی یانە نایابەکانەوە دابەزییە ریزی یانە پلە یەکەکان.


PM:01:47:25/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 1170 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری