هۆکاری ئەوەی هاندەرانی بایرن پارەیان فڕێدایە یاریگاوە
وێستگە سپۆرت-
هاندەرانی یانەی بایرن میونخ ، ڕەخنەی توندیان ئاڕاستەی یانەکەیان کرد، چونکە بلیتی یارییەکیان گرانکردبوو.
لە یارییەکەی شەوی ڕابردووی بایرن میونخ و ئەندەرلەخت لە چامپیۆنس لیگدا، هاندەرانی بایرن میونخ وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر بە گرانی نرخی بلیتی یارییەکە، پارەی دروستکراوی یۆرۆیان خستە یاریگاوە ، هەروەها چەندین لافیتەیان بەرزکردبوەوە کە نوسرابوو ١٠٠ یۆرۆ بۆ یارییەکە ؟
هاندەران لە بەشێکی دیکەدا ، هاواریان دەکرد چاوی برسیتان تێربووە بە ١٠٠ یۆرۆ.
PM:04:48:23/11/2017
ئهم بابهته 2247
جار خوێنراوهتهوه