زاخۆ بە شکست دەستیپێکرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی زاخۆ یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق ئه‌نجامداو یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به یانه‌ی نه‌فتی باشوور دۆڕاند.
لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی نه‌فتی باشوور.
لەو یارییەداو له خوله‌كی 24ی تایمی یەکەمدا، یانەی نەفتی باشور له رێگه‌ی حسین عه‌لی واحیدەوە بە گۆڵیک پێشكه‌وت و تایمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به‌سوودی یانه‌ی نه‌فتی باشوور كۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا هیچ یانەیەکیان نەیانتوانی گۆڵ بکەن و یارییەکەش بە گۆڵیکی بێ بەرامبەر بە شکستی یانەی زاخۆ کۆتاییهات ، بڕیارە لە رۆژی هه‌ینیدا له كاتژمێر ٢:٣٠ خولەک له به‌غدا ده‌بێته میوانی یانه‌ی حدوود.
PM:06:49:21/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2285
جار خوێنراوه‌ته‌وه