‌ڤیدیۆ؛ بەرشەلۆنە سەرکەوتنی تۆمارکردو پێشەنگی قایمترکرد

وێستگە سپۆرت-


لە خولی یانەکانی ئیسپانیادا، یانەی بەرشەلۆنە سەرکەوتنی بەدەستهێناو بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی لێگانێسی بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی ١٢ی لالیگا، بەرشەلۆنە بووە میوانی لێگانێس.

لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ٢٨ دا لویس سوارێز گۆڵی یەکەمی کرد ، دواتر لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٦٠ دا هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی کرد ، بەر لە تەواوبوونی یارییەکەش پاولینیۆ گۆڵی سییەمی کردو یارییەکەش بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر کۆتاییهات.

ئێستا بەرشەلۆنە بە ٣٤ خاڵ لە پلەی یەکەمدایە.





PM:08:07:18/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 3288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌