‌سێ گرێبەست حازرە بۆی

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی جیرارد پیکێی بەرگریکاری یانەکەی نوێ بکاتەوە، تاکوو بۆ ماوەیەکی زیاتر پیکێ لای خۆی بهێڵیتەوەو لە چنگی یانەکانیش بیپارێزێت.

بەرشەلۆنە جگە لە پیکێ، پلانی هەیە گرێبەستی هەریەکە سێرجۆ ڕۆبەرتۆ و ئۆمتیتی و تیرشتیگن تاکوو ساڵی ٢٠١٩ درێژ بکاتەوە.

سایتی " دۆن باڵۆن"ی ئیسپانیا لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە، جیرارد پیکێ بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە، لە ماوەی ڕابردوودا ٣ گرێبەستی گەورەی بۆ هاتووە بۆ ئەوەی کە بەرشەلۆنە بەجێبهێڵیت.

گرێبەستەکان کە هاتبوون بۆی لەلایەن یانەکانی مانچستەر سیتی و یۆڤانتۆس و یەکێک لە یانەکانی خولی ئەمریکا بووە.

بە پێی هەواڵەکە، پیکێ هیچ نیازێکی بۆ ڕۆیشتن لە بەرشەلۆنە نیەو مانەوەی دەوێت.


AM:12:28:18/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 5525 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری