‌باشترینەکانی مانگی ڕابردووی خولی ئینگلتەرا

وێستگە سپۆرت-

باشترینەکانی مانگی ڕابردووی خولی نایابی ئینگلتەرا دیاریکراو گواردیۆلاو یاریزانێکی باشترین بوون.

هەریەکە پیپ گواردیۆلای ڕاهینەری مانچستەر سیتی و لیرۆی سانی یاریزانی هەمان یانە، خەڵاتی باشترینی مانگی ١٠ی ڕابردوویان پێدرا.

لە مانگی ١٠ی ڕابردوودا، گواردیۆلا لەگەڵ یانەکەی ٣ بردنەوەیان بەدەستهێناوەو ١٣ گۆڵیشی کردووە یاریزانەکانی لە بەرامبەردا ٤ گۆڵیان لێکراوە.

هەروەها لۆری سانی یاریزانی مانچستەر سیتی، وەکوو باشترین یاریزانی هەمان مانگ دیاریکرا.

یانەی مان سیتی ئێستا بە ٣١ خاڵ لە پلەی یەکەمدایەو ١١ یاری ئەنجامداوە.




PM:03:12:17/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری