‌ئیتاڵیای ڕەتکردەوەو هەڵبژاردەیەکی تر هاتۆتە پێشەوە بۆی

وێستگە سپۆرت-


ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری پێشووی یانەی بایرن میونخ پاڵێوراوە بۆ ئەوەی ببێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کرواتیا.

ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا بڵآویکردەوە، ئەنچیلۆتی لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی کرواتیاوە داواکراوەو دەیانەوێت گفتوگۆی لەگەڵ بکەن.

پێشتر هەندیک لە هەواڵەکان ئاشکرایانکردبوو، ئەنچیلۆتی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای ڕەتکردۆتەوە، چونکە بیری لەوەکردۆتەوە کە بگەڕێتەوە بۆ ئینگلتەرا بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی.

ئەنچیلۆتی لەگەڵ ئەوەی ڕاهێنەری چەند یانەیەکی بەهێزبووە، تا ئێستا ڕاهێنەرایەتی هیچ هەڵبژاردەیەکی نەکردووە، بەڵام ڕاهێنەرایەتی لە هەر پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا کردووە.ا


PM:03:35:19/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 1248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌