‌تۆتی لە نێوان ( مـێسی وڕۆناڵدۆ و نەیمار) باشترین هەڵدەبژێرێت

وێستگە سپۆرت-


فرانچیسکۆ تۆتی ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕۆما ڕای خۆی لەسەر سێ لە باشترین یاریزانەکانی جیهان دەردەبڕیت.

لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی فیفا، تۆتی باس لە ڕۆناڵدۆ و مێسی و نەیمار دەکات کە کامیان باشترینن لە ئێستادا.

تۆتی لە لێدوانەکەیدا دەڵێت، من ڕێز لە هەمووان دەگرم ، بەڵام پێم وایە کە ڕۆناڵدۆ لە مێسی و نەیمار باشترە، چونکە ئەوە دەریخستبوو کە لە وەرزی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ دا ڕۆناڵدۆ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردوو توانی نازناوی گەورە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەدەستبێنێت.

هەروەها تۆتی ستایشی زیدان دەکات و بە شایستەی دەزانێت کە بۆتە باشترین ڕاهێنەری جیهان، چونکە ئەویش دوو نازناوی گەورەی بەدەستهێنا وەکوو لالیگاو چامپیۆنس لیگ.


PM:07:27:16/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 3473 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌