‌یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان چه‌ند بڕیارێكى گرینگیدا

وێستگە سپۆرت-

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14/10/2017 له‌ باره‌گه‌ى خۆى له‌ شارى هه‌ولێر, یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى گرینگى دا.

* ده‌ستنیشانكردنى لێژنه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌.

1- لێژنه‌ى ناوبژیوانان

* ته‌ڵعه‌ت سه‌عدوڵڵا ـ سه‌رپه‌رشتیار
* سیروان سه‌لمان ـ سه‌رۆك
* تاریق سه‌عید ـ ئه‌ندام
* عومه‌ر عوسمان ـ ئه‌ندام
* عه‌بدوڵڵا عابد ـ ئه‌ندام

2- لێژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیاران

* كرێكار زرار ـ سه‌رۆك
* ئه‌حمه‌د عه‌زیز ـ ئه‌ندام
* رزگار باییز ـ ئه‌ندام
* ره‌شید خورشید ـ ئه‌ندام
* عه‌بدولره‌حیم حاجى ـ ئه‌ندام

3- لێژنه‌ى ئه‌كادیمیاى و قوتابخانه‌كان

* له‌تیف ئه‌مین ـ سه‌رۆك
* باهیر تاهیر ـ ئه‌ندام
* حاجى جونه‌ید ـ ئه‌ندام
* فارووق خدر ـ ئه‌ندام
* سه‌ردار ئه‌حمه‌د ره‌حیم ـ ئه‌ندام

4- لێژنه‌ى فوتساڵ

* سیروان نه‌جمه‌دین ـ سه‌رۆك
* فه‌رزاد محه‌مه‌د عه‌لى ـ ئه‌ندام
* سه‌لام مه‌عرووف شێخ محه‌ممه‌د ـ ئه‌ندام
* سه‌لیم نورى ـ ئه‌ندام
* نه‌وزاد شه‌فیق ـ ئه‌ندام

5- لێژنه‌ى راهێنه‌ران

* ئازاد عجیل ـ سه‌رۆك
* سیروان نه‌جمه‌ددین ـ ئه‌ندام
* خاڵس قۆجه‌ ـ ئه‌ندام

6- خولى نایابى لاوانى تۆپی پێی كوردستان له‌ رۆژى هه‌ینى 20/10/2017 ده‌ست پێده‌كات.

7- خولى پله‌یه‌كى لاوانى كوردستان دواخرا, به‌ هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ند یانه‌یه‌ك تا ئێسته‌ به‌ مه‌به‌ستى دروستكردنى ناسنامه‌ و پێداویستییه‌كانى خوله‌كه‌، لیستى ناوى یاریزانانیان (كشوفات) بۆ یه‌كێتییه‌كه‌مان نه‌هێناوه‌.

8- داوا له‌ نوێنه‌رى یانه‌ پله‌نایابه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه‌ 21/10/2017 له‌ كاتژمێر 11:00 ـى پێشنیوه‌ڕۆ, به‌ مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى و گفتوگۆ له‌ باره‌ى خولى نایابى كوردستان بۆ وه‌رزى 2017/2018 له‌ باره‌گه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن، پێویسته‌ نوێنه‌رى یانه‌ سه‌رۆك یان جێگر یان ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرى بێت.

9- ده‌ستنیشانكردنى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانانى خولى نایابى لاوان و خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان.


PM:09:53:14/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 1012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌