‌ڤیدیۆ؛ ڕۆناڵدۆ لە دوا خولەکەکاندا فریایی ریاڵ مەدرید کەوت

وێستگە سپۆرت-

لە خولی یانەکانی ئیسپانیادا، یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنی بەدەستهێناو بە ٢ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک لە یانە خیتافی بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی ئیسپانیا، خیتافی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی کرد.

لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ٣٩ دا کەریم بێنزیمە گۆڵی یەکەمی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمارکردو ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٥٦ دا خۆرخی مۆلینا گۆڵی یەکەم و یەکسانبوونەوەی بۆ خیتافی کرد ، لە هەمان تایمداو لە خولەکی ٨٥دا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانی گۆڵی دووەم و پێشکەوتن بۆ ڕیاڵ مەدرید بکات و یارییەکەش ٢ بە ١ بە سودی ڕیاڵ مەدرید کۆتاییهات.




PM:07:08:14/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 2553 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری