کاتی گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە ئاشکرابوو
وێستگە سپۆرت-
ڕافینیا ئەلکانتارای یاریزانی
یانەی بەرشەلۆنە، لە مانگی ٤ی ڕابردووەوە دووچاری پێکانبوبو، بەوەش بۆ ماوەیەکی
زۆر دورکەوتبووەوە.
ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیا
بڵاویکردەوە، ئەو یاریزانە ئێستا لەسەر چیمەنی یاریگا ڕاهێنان دەکات و هاوکات کار
لەسەر دۆخی جەستەیی دەکات بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە دەست بە یارییەکانی بکاتەوە.
بڕیاربوو ڕافینیا ٤ مانگ
دوربکەوێتەوە، بەڵام وا دەرنەچوو پێویستی بە زیاتربوو بۆ چاکبوونەوەو ٥ مانگی و
نیو زیاتری خایاند.
ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا
بڵآویانکردەوە، ڕافینیا ئێستا کە ڕاهێناندەکاتەوە، لە کۆتایی مانگی ١١ دا بە
تەواوی بۆ یارییەکانی یانەکەی دەگەڕێتەوەو دەستپێدەکاتەوە.
PM:03:15:22/09/2017
ئهم بابهته 1554
جار خوێنراوهتهوه